زۆربەمان ئامێرەکانی حاسیبەمان بەکارهێناوە، بەدڵنیاییشەوە تێبینی ئەوەمان کردوو کە دوو دووگمەی سڕینەوە هەن کە لەسەریان نوسراوە (C) و (CE)، بەڵام زۆرێکمان لەوانەیە نەمانزانیبێت جیاوازی ئەو دووانە چییە، نەمانزانیبێت ئەو دووگمانە بە مەبەستی جیاواز دانراون و تەنها یەک فەرمان ئەنجام نادەنلەگەڵ ئەوەی هەریەک لە دوگمەکانی (C) و (CE) فەرمانی سڕینەوەیان هەیە، بەڵام دوگمەی (CE) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی کۆتاهەمین زانیاری کە پێتداوە، یاخود کۆتا ژمارەی کە نوسیووتە، بەڵام دووگمەی (C) هەڵدەستێت بە سڕینەوەی سەرجەم زانیارەکان و سفر کردنەوەی هاوکێشە ژمارەییەکەدوگمەی (CE) کورتکراوەی “Clear entry”یە بە مانای سڕینەوەی زانیاری داخڵکراو، بەڵام (c) بە مانای “Clear” دێت واتە سڕینەوەی گشتیبۆ نمونە ئەگەر 25 + 3 داخڵ کرد ، ئەگەر پەنجە بە دوگمەی (CE) بنێین، ئەوا ژمارە (3) دەسڕێتەوە بەڵام دووگمەی (c) .هەمووی دەسڕێتەوە
No comments