ئه‌م پێنج ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ دامه‌به‌زێنن بۆ مۆبایله‌كانتان - ماڵپه‌ری رایت كلیك ئه‌م پێنج ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ دامه‌به‌زێنن بۆ مۆبایله‌كانتان - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    ئه‌م پێنج ئه‌پڵیكه‌یشنه‌ دامه‌به‌زێنن بۆ مۆبایله‌كانتان

    زۆربه‌ی كات گوێبیستی ئه‌وه‌ بووین كه‌ دابه‌زاندنی هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن زیان به‌مۆبایله‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت و دواتر به‌هۆیانه‌وه‌ زۆر به‌ئاسانی مۆبایله‌كانمان توشی ڤایرۆس یان هاككردن ده‌بنه‌وه‌. ئه‌مه‌ش هه‌ندێك له‌و ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ن كه‌ زیان به‌مۆبایله‌كانمان ده‌گه‌یه‌نن یان هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان نیه‌:

    1- ئه‌پڵیكه‌یشنی خێراكردنی مۆبایل یان پاككردنه‌وه‌ی له‌ڤایرۆس
    ئه‌مجۆره‌ ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ ته‌نها وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه‌، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس بۆ نێو مۆبایله‌كانمان.

    2- ئه‌پڵیكه‌یشنی به‌هێزكردنی wi-fi

    له‌ڕاستیدا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی له‌وجۆره‌ بوونی نیه‌، نه‌ك نابێته‌ هۆی به‌هێزبوونی تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی به‌فیڕۆدانی وزه‌ی پاتری مۆبایله‌كان و گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆس.

    3- ئه‌پڵیكه‌یشنی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتری
    ئه‌مجۆره‌ ئه‌پڵیكه‌یشنانه‌ش دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و وه‌همین و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نیه‌، به‌ڵكو هه‌ندێكجار ده‌بنه‌ هۆی زوو تێكچوونی مۆبایله‌كان.

    4- ئه‌پڵیكه‌یشنی پاراستنی شاشه‌
    ئه‌مجۆره‌ش دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نیه‌ شاشه‌ی مۆبایله‌كان بپارێزێت، باشترین رێگه‌ش بۆ پاراستنی شاشه‌كان تێگرتنی پارێزبه‌ندیه‌ (درع) و ئاگاداربوونه‌ له‌كه‌وتن و شكاندن.

    5- ئه‌پڵیكه‌یشنی ئاشكراكردنی درۆ

    به‌داخه‌وه‌ ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ خۆی درۆیه‌و له‌داهاتوودا زیان به‌مۆبایله‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت.



    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header