چۆن چاومان بپارێزین لە شاشەی کۆمپیوتەر - ماڵپه‌ری رایت كلیك چۆن چاومان بپارێزین لە شاشەی کۆمپیوتەر - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    چۆن چاومان بپارێزین لە شاشەی کۆمپیوتەر


    چۆن چاومان بپارێزین لە شاشەی کۆمپیوتەر زۆرن ئەوانەی زۆر و ماوەیەکی زۆر خەریکی بەکارهێنانی کۆمپیوتەرن و زۆر بەرامبەر مۆنیتەرەکانی لاپتۆپ و کۆمپیوتەرەکانیان دەمێننەوە بەدەست ئازاری چاوەکانیان دەنالێنن ، ئێمەش لێرەدا چەند خالێك دەخەینە ڕوون بۆ بەکارهێنەران و پاراستنی چاوەکانمان لە کزبوون

    . ١- مۆنیتەری شاشەکەت رێکبخە واتە سەرەتا درایڤەکەی ” تعریفەکەی” هەبێت و رەنگەکەی زۆر ڕوون نەبێت واتە ڕووناکەی مامناوەند بێت .

    ٢- لە دووری شاشەی لاپتۆپەکەت یاخود کۆمپیوتەرەکەت ٥٠ تاکو ٧٥ سانتیمەتر دوور تر دانیشە واتە نیوانی تۆو شاشەکەت لە ٥٠ سانتیمەت کەمتر نەبێت ئەوە گرنگترین خاڵە.

    ٣- ڕووناکی ئەوو ژوورەی یاخود ئەو ئۆفیسەی کەلێی دادەنیشی ڕێك بخەو ڕووناکیەکان زۆر نەبێت و مامناوەند بێت هەروەها ڕووەو تیشکی خۆر بەکارهێنانی زۆر خراپە و بەکاری مەهێنە .

    ٤- یاساییەک هەیە لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر یاسایی ٢٠-٢٠-٢٠ ، واتە بۆهەر ٢٠ خولەکێك ئەبێت بۆ ماوەی چەند چرکەیەك زیاتریش ماوە بدەی بە چاوت لە سەیر کردنی مۆنیتەرەکە بۆ ئەوەی چاوت لە ئاوکردن و کزبوون بپارێزێ گەر ماوەی رێستەکە لە ١ خولەک زیاترش بێت زۆر زۆر گرنگە بۆ تەمەن درێژ بوون و پاراستنی چاوەکانمان لە کز بوون . هیوادارم سوودی هەبێت

    ئاماده كردنی :علاءالدین برزنجی

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header