تاوەکوو ساڵی 2020 ویندۆزی 7 بەپارێزراوی دەمێنێتەوە - ماڵپه‌ری رایت كلیك تاوەکوو ساڵی 2020 ویندۆزی 7 بەپارێزراوی دەمێنێتەوە - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    تاوەکوو ساڵی 2020 ویندۆزی 7 بەپارێزراوی دەمێنێتەوە



    هەرچەندە کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت بۆ لەمەودوا پاڵپشتی کردنی خۆی بۆ ویندۆزی 7 ڕاگرتووە ، بەڵام بەو مانایە نەبوو کە تەواو
    دەستبەرداری بوبێت ، بەڵکوو واتای ئەوەیە کە چیتر کۆمپانیاکە تایبەتمەندی نوێ ی بۆ زیاد ناکات و ڕووکاری سیستمەکە ناگۆڕێت وە چیتر نوێکاری سیستم نانێرێت بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز 7.

    ئەوەی تاڕادەیەک جێگەی خۆشحاڵیە ئەوەیە کە ئەوان بەردەوام دەبن لە ناردنی نوێکارییەکانی تایبەت بە پاراستنی سیستمەکە و کەلێنبڕکردنی و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری ئاسایش و پاراستن،ئەویش تەنها تا ساڵی 2020! و لەو ساڵە بەدواوە سیستمەکە بەهیچ شێوەیەک پاڵپشت ناکرێت و کەلێنبڕناکرێت.

    بەمەش ئەگەری تووشبونی سیستمەکە بە مالوەر و جۆرەکانی دیکەی هێرشی ئەلیکتڕۆنی زۆرتر دەبێت.

    وە هەروەها هەرچەند پاڵپشتی کردنی پاراستن بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆزی 8.1 بڕیاربوو تا ساڵی 2018 بێت بەڵام ئەویش درێژ کرایەوە و بڕیارە تا ساڵی 2023 و 1ی مانگی 1 ساڵەکە ،سیستمەکە بە پارێزراوی بهێڵدرێتەوە.

    شایەنی باسە،ویندۆسی 7 لەبەرواری 22ی 7ی ساڵی 2009 بڵاوکرایەوە و تا ئێستاش بە سەرکەوتووترین سیستمی وەگەڕخەری کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ئەژماردەکرێت.وە لە دوای ئەو مایکڕۆسۆفت دوابەدوای ڤێستا ویندۆسی 8ی لە بەرواری 26 ی 10ی ساڵی 2012 بڵاوکردەوە بەڵام وەک ویندۆسی 7 نەیتوانی بچێتە دڵی بەکارهێنەرانی.

    ئاماری ژمارەی بەکارهێنەران بۆ ساڵی2016.(netmarketshare).

    ساڵی پار و ڕێک یەک ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و بەرواری 29ی 7 ی 2015 کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت ویندۆسی 10 ی بڵاوکردەوە،و وەک دواهەمین  سیستمی وەگەڕخەر ناساندی و بڕیارە چیتر کۆمپانیاکە وەشانی نوێتر لە10 بڵاونەکاتەوە ئەمیان جیاواز لە وەشانەکانی دیکەی ویندۆز ، مایکڕۆسۆفت بەخۆڕایی بە بەکارهێنەرانی دەبەخشێت، لە ساتی نوسینی ئەم پۆستە، هێشتا چەند کاتژمێرێکی ماوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بەخۆڕایی وەشانی ویندۆسەکەیان بەرزبکەنەوە.




    ئاماده كردنی :علاءالدین برزنجی

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header