فه‌یسبوک ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی زیادکرد هه‌موان چاوه‌ڕوانی بون
تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک له نوێترین گۆڕانکاری پاش تازه کردنه‌وه‌ی ڕوکاری ده‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ماسنجه‌ر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا تایبه‌ت مه‌ندی سڕینه‌وه‌ی نامه‌ی نێردراو زیاد ده‌کات . تایبه‌ت مه‌ندییه نوێیه‌که‌ی فه‌یسبوک له ئێستادا بۆ ژماره‌یه‌ک به‌کارهێنه‌ران له وڵاته‌کانی "پۆڵندا و لیتوانیا و کۆڵمبیا و بۆلیڤیا" زیادکراوه و چاوه‌ڕوانده‌کرێت به هه‌موو وڵاته‌کانی دیکه‌ش زیاد بکرێت . تایبه‌ت مه‌ندییه‌که به‌شێوه‌یه‌ک کارده‌کات کاتێک که‌سه‌که نامه‌یه‌ک ده‌نێرێت
ده‌توانێت بیسڕێته‌وه و له‌لای که‌سی به‌رامبه‌ریش نامێنێت و به‌مه‌ش کار ئاسانی زۆر بۆ ئه‌وکاسه‌نه ده‌کات نامه‌ی هه‌ڵه بۆ که‌سانی دیکه ده‌نێرن .
سه‌رچاوه كاروان ئایتی
No comments