چارەسەرکردنی کێشەیەکی ویندۆسی 10 کە زۆر کەس بە دەستیەوە دەناڵێنێت - ماڵپه‌ری رایت كلیك چارەسەرکردنی کێشەیەکی ویندۆسی 10 کە زۆر کەس بە دەستیەوە دەناڵێنێت - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    چارەسەرکردنی کێشەیەکی ویندۆسی 10 کە زۆر کەس بە دەستیەوە دەناڵێنێت

    2D9A588A-F68F-4B78-BD3B-1DDDD4C767D8

    وەک لە وێنەکە دا دیارە کاتێک کۆمپیوتەرەکەت توشی ئەم گرفتە دەبێت ، چەندین جار فۆڕماتی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت یان سەرجەم ئەو ڕێگایانە بەکاربهێنیت کە لە لایەن خودی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت دانراوە ئەوا نابێتە چارەسەر .
    ‎هەڵبەتە کێشەکە بەم شێوەیە : لە بەشی ڕێکخستنی گشتی کۆمپیوتەر دا واتا کلیکی ڕاست لەسە Desktop بکە و لەوێدا Personalize هەڵبژێرە پاشان لە پەنجەرەی ڕێکخستن دا کرتە لەسەر بەشی Windows Update بکە ، ئەگەر هەمان ئەم کێشەت هەبوو وەک لە وێنەکەدا بە هێڵی سور نوسراوەتەوە ، ئەوا ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بەتەواوی بێ ئەوەی پاش و پێشی بکەیت جێ بەجێی بکە :
    ‎١- کۆمپیوتەرەکەت بە هێڵێکی ئینتەرنێتی باش ببەستەوە.
    ‎٢- کرتە لەسەر Start بکە و لەوێدا لە بەشی بۆکسی گەڕان دا بنوسە Command Prompt کلیکی ڕاستی لەسەر بکەو Run As Administrator هەڵبژێرە .
    ‎٣- لەم پەنجەرە دا ئەم کۆدانە وەک خی بنوسە یەک لەدوای یەک کە بریتین لە چوار دانە ، وریابە پاش و پێشیان نەکەیت ، تۆزێک کاتیان ئەوێت بەڵام بۆ هەر یەکێکیان بوەستە تا تەواو ئەبێت دانە بە دانە:
    ‎کۆدی یەکەم:
    Dism /Online /Cleanup-Image /CheckHealth
    ‎کۆدی دووەم:
    Dism /Online /Cleanup-Image /ScanHealth
    ‎کۆدی سێیەم:
    Dism /Online /Cleanup-Image /RestoreHealth
    ‎کۆدی چوارەم:
    sfc /scannow
    ‎٤- دوای هەنگاوی ٣ پەنجەرەی Command Prompt دابخە .
    ‎٥- لەسەر Desktop دا کلیکی ڕاست بکە ، بەشی Personalize هەڵبژێرە .
    ‎٦- بەشی Time & Language هەڵبژێرە .
    ‎٧- لە بەشی دەستەڕاستی پەنجەرە کەدا سەرنج بدە Time zone و لە هەڵبژاردنی جۆری کات دا بەشی Pacific Time (US & Canada) هەڵبژێرە .
    ‎٨- هەردوو بەشی Set time zone automatically و Set time automatically دا بخە و لەژێر ئەوان لە بەشی change date and time دا کرتە لەسەر Change بکە و کات و بەروار ڕێک بخەرەوە .
    ‎٩- ڕیستارت بە کۆمپیوتەرەکەت بکە .
    ‎١٠- هەنگاوی ژمارە ٥ دووبارە بکەوەو پاشان بەشی Windows Update هەڵبژێرە و کرتە لەسەر Check For Updates بکە .
    ‎١١- چاوەڕوان بە تا ئەم بەشە کارەکانی تەواو دەبێت پاشان هەنگاوی ژمارە ٩ دووبارە بکەوە .
    ‎بێ گومان بونی ئەم کێشەیە گرفتێکی گەورەیە لە ویندۆسی 10 دا چونکە ناتوانێت ئامێرەکەت نوێ بکاتەوەو پێناسەی نوێ بۆ پارچەکانت دابین بکات ، هەروەهاکێشەیەکی گەورەشە بۆ ئەنتی ڤایرۆس مەبەستم Windows Defender چونکە بێ بەش دەبێت لە هەر گۆڕانکاریەکی تازەو نوێ دا .

    سه‌رچاوه‌ : تێك ئای
    ئامادەکردنی::پێرس سەفین عثمان

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header