سودەکانى دابەزاندنى کێش چین؟ - ماڵپه‌ری رایت كلیك سودەکانى دابەزاندنى کێش چین؟ - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    سودەکانى دابەزاندنى کێش چین؟




    توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەگەر تەنها (5%) ی كێشی زیادەت دابەزێنیت چەند سودێکى تەندروستى بەجەستەت دەگات. باس لەوەشدەکەن، ئەو کەسەى کێشى جەستەى دادەبەزێنێت ئەگەر تەنانەت چەند کیلۆیەکى کەمیش بێت ئەم سودە تەندروستیانە بۆخۆى مسۆگەر دەکات.


    یەکەم، نەمانى یاخود کەمکردنەوەى دڵەکزێ، كێشی زیادە پەستانێكی زیادە دەخاتە سەر گەدە و وادەكات ترشەڵۆكی گەدە بگەرێتەوە بۆ سورێنچك و ناڕەحەتی و سووتانەوە دروست دەكات لە گەدە و سورێنچكدا.


    دووەم، کەمکردنەوەى ئازاری جومگەكانی ئەژنۆ، هەر نیو كیلۆ زیادبوونێكی كێش چوار هێندە پەستان لەسەر ئەژنۆكان زیاد دەكات، ئەوەش ئەگەرى دروستبوونى ئازارى ئەژنۆ و قاچەکان زیاد دەکات.


    سێیەم، كەمكردنەوەی پەستانی خوێن، ئەو كەسانەی كێشی زیادەیان هەیە یان بە قەڵەوییەوە دەناڵێنن، ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان سێ هێندە زیاد دەکات، بۆ هەر نیو كیلۆ لە كێش كە دادەبەزێنرێت، ئەگەری هەیە یەك پلە لە پەستانی خوێن دابەزێت.

    چوارەم، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە، خانە چەورییەكان مادەیەكی كیمیایی دەرژێنن بە ناوی ( Adipokines)، ئەم مادەیە هەوكردن لە لەشدا زیاد دەكات و كاریگەری نەرێنی لەسەر هۆرمۆنی ئەنسۆلین دروست دەكات، هەر بۆیە ئەو کەسانەى کێشیان زیادە زۆرتر چانسى توشبوون بە نەخۆشى شەکرەیان هەیە.


    پێنجەم، باشكردنی خەو، زۆر لەو كەسانەی كە كێشی زیادەیان هەیە لە كاتی خەودا هەناسەدانیان ڕێك نییە، بۆیە ئۆكسجین بەشێوەیەكی باش ناگاتە خانەكان.


    شەشەم، زیادكردنی ووزە، تا كێش زیاتر بێت ووزەیەكی زیاتر پێویستە بۆ جوڵان و کار و چالاکییەکانى رۆژانە، بۆیە ئەو کەسانەى کێشیان زیادە زووتر هەست بە ماندوویەتى و کەمبوونەوەى وزەیان دەکەن.
    KNNC
    695 جار خوێندراوەتەوە

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header