یوتیوب مەسنجەرێکی تایبەتی بۆخۆی درووستکرد - ماڵپه‌ری رایت كلیك یوتیوب مەسنجەرێکی تایبەتی بۆخۆی درووستکرد - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    یوتیوب مەسنجەرێکی تایبەتی بۆخۆی درووستکرد


    ماڵپەڕی یوتیوب بەنیازە مەسنجەرێکی تایبەت بەخۆی درووست بکات و ئەوەش کارئاسانی بۆ بەکارھێنەران دەکات ڤیدیۆ بۆ ھاوڕێکانیان بنێرن.
    بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان یوتیوب نایەوێت لینکی ڤیدیۆکانی لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ترەوە بنێردرێت و بۆئەوەش مەسنجەرێکی تایبەت بەخۆی درووست دەکات، مەسنجەرەکە رێگە دەدات بەکارھێنەر لەڕێگەی ئەکاونتی جی مەیڵەکەیەوە بچێتە ناوەوە و بتوانێت نامە بۆ ھاوڕێکانی بنێرێت و لینکی ڤیدیۆکان شێر بکات.
    ھاوکات یوتیوب بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت ئەپلیکەیشنێکی تایبەت بە مەسنجەرەکەی درووست بکات و لەماوەیەکی کەمدا لە سەرانسەری جیھاندا کارا دەکرێت، ھەروەھا ئێستا لە تاقیکردنەوەدان و دواتر ھەمووان دەتوانن بەکاری بھێنن.

    سەرچاوە : http://snnc.co/

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header