فێڵێکی نوێ بۆئەوەی شەحنی لاپتۆپەکەت دانەبەزێت - ماڵپه‌ری رایت كلیك فێڵێکی نوێ بۆئەوەی شەحنی لاپتۆپەکەت دانەبەزێت - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    فێڵێکی نوێ بۆئەوەی شەحنی لاپتۆپەکەت دانەبەزێت


    زۆرجار لەکاتێکدا لەسەر لاپتۆپەکەت کار دەکەیت شەحنی تێدا نامێنێت و ئەوەش بێزارت دەکات و نازانیت چی بکەیت بۆئەوەی زوو زوو شەحنی دانەبەزێت.

    بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان بەرپرسانی براوزەری ئۆپێرا ڤێرژنێکی نوێیان بەرھەمھێناوە و ئەوەش توانای ھەیە وزەیەکی زۆرت بۆ بگەڕێنێتەوە و ناھێڵێت بەزوویی شەحنی لاپتۆپەکەت دابەزێت، ئەو ڤێرژنە نوێیە سیستەمێکی تێدایە کە ھەست بەوە دەکات کێبڵی بارگاویکردنەوە بە لاپتۆپەکەتەوە نییە و کارا دەبێت.

    ھاوکات سیستەمەکە دەتوانێت جووڵەکانی ناوماڵپەڕەکان کەمبکاتەوە و ریفرێشی ئەو تابانەی بەکاریانناھێنیت دەوەستێن و ئەوەش وادەکات بڕێکی زۆر کەم وزە سەرف بکرێت، ھەروەھا لە تاقیکردنەوەکاندا دەرکەوتووە ھەمان لاپتۆپ ٣ کاتژمێر زیاتر کاری کردووە ئەگەر ئۆپێرا بەکارھێنرابێت بەراورد بە کرۆم، ھەربۆیە پێویستە ئەو براوزەرە دابەزێنیت ئەگەر بێزاربوویت بەدەست دابەزینی شەحنەوە.


    سەرچاوە : http://snnc.co

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header