کیبۆردە نوێیەکەی گووگڵ سەرسامت دەکات - ماڵپه‌ری رایت كلیك کیبۆردە نوێیەکەی گووگڵ سەرسامت دەکات - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین

    کیبۆردە نوێیەکەی گووگڵ سەرسامت دەکات

    کۆمپانیای گووگڵ دەیەوێت کارئاسانییەکی زۆر بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایلی زیرەک بکات و گۆڕانکارییەکی گرنگ لەناو کیبۆردی 
    مۆبایلی زیرەکدا دەکات.


    زۆرجار دەتەوێت زانیارییەک لە گووگڵەوە وەربگریت و دواتر بینێریت بۆ ھاوڕێیەکت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام دەبێت بچیتە ناو گووگڵ و دواتر زانیارییەکە کۆپی بکەیت و بینێریت، ئێستا گووگڵ بەنیازە دوگمەیەک لەناو کیبۆردێکی تایبەت بەخۆیدا جێگیر بکات، ھەرکات پێویستت بە گووگڵ بێت ئەوا کلیک لەو دوگمەیە دەکەیت و راستەوخۆ لە گووگڵدا دەگەڕێیت.
     
    ھاوکات گووگڵ دەیەوێت ئەو جۆرە کیبۆردە لەناو مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا کارا بکات و دەبێتە ئەپلیکەیشنێک و کاتێک دایدەبەزێنیت دەتوانیت کاری پێبکەیت، ھەروەھا ئەو کیبۆردە دۆزینەوەی ئیمۆجییەکانت بۆ ئاسان دەکات و زۆر کاری گرانی پێدەکرێت.

    سەرچاوە : http://snnc.co


    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header