پاقلەمەنییەكان رێژەی شەكری خوێن كەمدەكاتەوە
پاقلەمەنییەكان یەكێكن لە جۆری خۆراكە بڵاوەكان لە جیهاندا كە خۆراكەكانی وەك پاقلە و نیسك و فاسۆڵیا و لۆبیا و بەزالیا و چەند خواردنێكی دیكە دەگرنەوە، بەڕای پسپۆڕانی تەندروستی خواردنیان چەندین سودی بۆ لەش هەیە.
گۆڤاری دەرمانخانەی نوێ كە بڵاوكراوەیەكی ئەڵمانییەو تایبەتە بە بواری تەندروستی، لە هەواڵێكیدا ئاماژە بەوە كردووە خواردنی پاقلەمەنییەكان سودێكی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و شەكری خوێن بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمدەكەنەوە.
پسپۆڕان بە گۆڤارەكەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر نیوەی ئەو برنج و پەتاتەیەی لە ڕۆژێكدا دەخورێت بگۆڕدرێت بە نیسك یان جۆرێكی دیكەی پاقلەمەنییەكان، ئەوا شەكری خوێن بەڕێژەی %20 دادەبەزێت.
گۆڤارەكە باسی لەوە كردووە، پاقلەمەنییەكان دەوڵەمەندن بە پرۆتینی ڕووەكی و ماددەی ڕیشاڵی و ڤیتامین بی و ترشی فۆلیك، ئەوانەش سودێكی زۆریان بۆ تەندروستی هەیەو ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشیو كێشەی تەندروستی كەمدەكەنەوە.
بۆ كەمكردنەوەی هەڵاوسانی سكیش لەكاتی خواردنی پاقلەمەنییەكان پسپۆڕان داوا دەكەن لەكاتی ئامادەكردنیان چەند جۆرێكی بەهاراتیان تێبكرێت بەتایبەت زەنجەبیل و زیرە و ڕازیانە.
KNNC
No comments