- ماڵپه‌ری رایت كلیك - ماڵپه‌ری رایت كلیك

رێكلام

ads header
  • نوێترین








    رەنگە کاتەکانی رەمەزان لە هاویندا بە ئاسانی تێنەپەڕن بەهۆی برسێتی و توێنێتی زۆرەوە لەوانەیە هەست بە ماندوێتی زۆر بکەیت، لێرەدا چەند رێنماییەک دەخەینە روو کە وا دەکات رۆژەکەت بە ئاسانی تێبپەڕێت:


    - یەکێک لەو خاڵانەی پێویستە رەچاوی بکەیت ئەوەیە کە دوور بکەویتەوە لە خواردنە سوێر و چەورەکان لە پارشێودا کە دوورت دەخاتەوە لە توێنێتی و ئازاری گەدە.


    - خواردنەوەی ٨ پەرداخ ئاو یامەتیدەرە تا هەست بە ماندوبونی زۆر نەکەیت.


    - خواردنی کاربۆهیدرات ووزەیەکی باشت دەداتێ بە درێژایی رۆژ.


    - خواردنی ماست و شیر یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان لە جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.


    - دوور بکەوە لە خواردنی شیرینی لە دوای نان خواردن.


    - خوادنی پاقلەمەنیەکان وا دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ هەست بە تێری بکەیت.


    - هەوڵ بە کاتەکانت رێک بخەیت و رۆژەکەت بە پلان بێت.


    - خەوتن و حەوانەوە بە رێژەی پێویست بۆ دوورکەوتنەوە لە سەرئێشە بە درێژایی رۆژ.


    - بیرکردنەوە لە خواردن و خواردنەوە بە بە درێژایی رۆژەکە وا دەکات کاتەکان درەنگ تێبپەرن، بۆیە خۆت سەرقال بکە بە بابەتی دیکەوە.


    - هەوڵ بدە وەرزش بکەیت لەم مانگەدا و وەرزشی یۆگا باشترین وەرزشە کە لە رەمەزاندا ئەنجامی بدەیت.


    - بە درێژایی شەو لە ماڵەوە مەمێنەرەوە بە دیار تەماشاکردنی تەلەفزیۆن، هەوڵ بدە لەگەڵ هاورێکانت کات بەسەر ببەیت.

    xendan

    No comments

    رێكلامت بكه‌

    ads header

    رێكلامت بكه‌

    ads header